٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زانیاری لەبارەی دەستپێکردنی پرۆسەی بانگەشە لە ھەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- بەرپرسی ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی: دوای ئەنجامدانی تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و لیست و ھاوپەیمانان، بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دوای پەسەندکردنی ناوی کاندیدان پرۆسەی بانگەشە لە ھەرێمی کوردستان بە فەرمیی دەست پێ دەکات. 

خالد عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای ئەوەی تیروپشک بۆ لیست و ھاوپەیمانی و کاندیدان کرا، ناوی کاندیدان ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی و وەزارەتی ناوخۆ کراوە، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە ناوەکان بکرێت، پێویستە لە ماوەی ھەفتەیەک وەڵامی کۆمسیۆن بدرێتەوە، ئینجا ناوەکان پەسەند دەکرێن. 

 

خالد عەباس گوتیشی: دوای ئەوەی ناوەکان پەسەندکران دواتر بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕاستەوخۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن دەست پێ دەکات و تا ٢٤سعات پێش دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدان بەردەوام دەبێت کە بڕیارە لە ٢٠/١٠ بەڕێوەبچێت. 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار