مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (محەممەد یاسین وەرمێلی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەممەد یاسین ئیبراھیم وەرمێلی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو ( محەممەد یاسین ئیبراھیم وەرمێلی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (محەممەد یاسین ئیبراھیم وەرمێلی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھاوەڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ی ئابی ٢٠٢٤




