٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

81%ی كۆڵان و شەقامەكانی زاخۆ قیرتاو كراون

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایدەگەیەنێت، كە ئێستا لە 81%ی كۆڵان و شەقامەكانی زاخۆ قیرتاو كراون و پلانی 19%ی دیكەیشیان بۆ قیرتاوكردن داناوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی 7ی 2024، گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە زاخۆ ڕایگەیاند: "جاران شەقام و شۆستەكانی سەنتەری زاخۆ نەگونجاو بوون و پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەبوو."

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕاشیگەیاند: "كاتێك ئێمە دەستبەكار بووین، لە 65%ی كۆڵان و شەقامەكانی زاخۆ قیرتاو كرابوون، بەڵام ئێستا ئێمە گەیشتووینەتە قۆناغێكی دیكە و 81%ی زاخۆ قیرتاو كراوە، كە 19%ی ماوە، خودا پشتیوان بێت پلانمان بۆ 19%یەش هەیە، كە لە ئایندەدا هەموو شارەكە قیرتاو بكرێت."

هەواڵی پەیوەندیدار