٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی ئوسامە نوجەیفی و ئەسیل نوجەیفی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆچی دوایی باوکیانەوە، پرسەنامەیەک ئاراستەی ئوسامە نوجەیفی و ئەسیل نوجەیفی دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

بەڕێزان: ئوسامە نوجەیفی، ئەمینداری گشتیی حزبی متحدون و سەرۆکی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا.

بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو حاجی عەبدولعەزیز نوجەیفی، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

٢٦-٦-٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار