٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چوار بەرھەمی زاخۆ رەوانەی قەتەڕ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی زاخۆ ئاشکرای کرد: بڕیارە چوار بەرھەمی زاخۆ ڕەوانەی قەتەڕ بکرێن، کۆمپانیا قەتەریەکانیش سێ پڕۆژەی وەبەرھێنان لە زاخۆ جێبەجێ دەکەن. 

 

ئەندازیار جگەرخوین تاھر، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: شاندێکی قەتەڕی سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کردووە و بڕیارە لەگەڵ دوو وەبەرھێنەری زاخۆ چوار بەرھەمی ناوخۆ ڕەوانەی بازاڕەکانی وڵاتی قەتەڕ بکەن، لەوانە بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی داھاتوو لە ڕێگەی وەبەرھێنەرێکی زاخۆ بەرھەمی ھەنگوین و ھەناری زاخۆ ڕەوانەی قەتەڕ بکرێن.

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی زاخۆ گوتیشی: لەڕێگەی وەبەرھێنەرێکی دیکەی زاخۆ بڕیارە ئاوی کانزایی و زەیتی زەیتون ڕەوانەی قەتەڕ بکرێت، لە مانگی داھاتوو شاندێکی قەتەڕی دێتە زاخۆ بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتنی تەواو بۆ ھەناردەکردنی ئەو بەرھەمانەی زاخۆ. 

ئەندازیار جگەرخوین تاھر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بڕیارە کۆمپانیا قەتەڕییەکان سێ پڕۆژەی وەبەرھێنان لە شاری زاخۆ جێبەجێ بکەن، ئەوانیش، ھێنانی براندێکی خواردن بۆ زاخۆ، دروستکردنی پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی و دروستکردنی کارگەیەکە، مانگی داھاتوو شاندی قەتەڕی دێتە زاخۆ بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی کۆتایی واژوو بکەن و ئەو سێ پڕۆژەیە جێبەجێ بکەن. 

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار