٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە KDP، زانیاری گرنگ له‌سه‌ر پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان به‌ناو كوردستاندا بخوێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراق لەسەر تێپەڕینی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان بە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆدان، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش لەو بارەیەوە پرۆژه‌ی هه‌یه‌ كه‌ بۆ خودی پرۆژه‌كه‌ و ناوچه‌كه‌ش گرنگە.

یەكێك لە پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەكان كە لە عێراقدا دەكرێت، پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدانە، هەرێمی كوردستان دەیەوێت ببێتە بەشێك لەو پڕۆژەیە، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت: چەند پێشنیارێكمان بۆ باشكردنی پڕۆژەكە داوەتە حكوومەتی عێراق و لەو بارەیەو لە گفتوگۆداین.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی گرنگی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی گوتی: پێمان باشە ڕێگەکە لە زاخۆوە بۆ مووسڵ و هەولێر، دواتر کەرکووک، ئینجا بۆ بەغدا بڕوات، پرۆژه‌كه‌ ئاوابێت باشتره‌ و كولفه‌ی كه‌متری تێده‌چێت و ڕێگاش كورت ده‌كاته‌وه‌، به‌م پێشنیاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان كه‌ داویه‌تییە به‌غدا و لایه‌نه‌ جێبه‌جێكاره‌كانی پرۆژه‌كه‌ .. كوردستان ده‌بێته‌ شاڕێگای ئابووری ناوچه‌كه‌ و عێراقیش سوودی لێ وه‌رده‌گرێت، جیا له‌وه‌ش هەرێمی كوردستان دەتوانێت ڕۆڵێكی گرنگی لە پڕۆژەکە هەبێت و بەشێك بێت لە پارێزەری ئاسایشەکەی.
ئه‌وه‌شی خستەڕوو:  تێچووی پڕۆژەکە 17 ملیار دۆلارە. ئەوەی ئێستا ھەیە بڕیارە ڕێگەکە لە بەندەری فاوی باشووری عێراق دەست پێدەکات و بە شارەکانی دیوانییە، نەجەف، کەربەلا، بەغدا و مووسڵدا تێدەپەڕێت، پاشان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای شڕناخەوە دەچێتە نێو خاکی تورکیا و لە بەندەری مێرسینی سەر دەریای ناوەڕاستەوە دەگاتە ئەورووپا، بەڵام پرۆژەکەئ ھەرێم گرینگە جێبەجی بکرێت وەک گوتمان کولفەی کەمتری تێدەچێت، گرنگە کە دھۆک و ھەولێر لە پرۆژەکەدا بن، هه‌رێمی كوردستان له‌م كاته‌دا سوودمه‌ندبێت له‌م پڕۆژه‌یه‌ چونكه‌ كوردستان گه‌ره‌نتی پاراستنی ناوچه‌كه‌یه‌ و دوو پارێزگای گه‌وره‌ی كوردستان ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌ونه‌ به‌رده‌م به‌شێكی پرۆژه‌كه‌،  ئه‌مه‌ش گرنگه‌ بۆ گه‌شه‌ی ئابووری.

د.ئه‌یوب گۆمه‌شینی، جێگری  سه‌رۆكی ڕێكخراوی دووربین بۆ پرسی سیاسی بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی گوتی: پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، هاوکار دەبێت بۆ گەشەی ئابووری و پتەوکردنی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و کار بۆ بەدیهێنان و یەکخستنی ئابووری دەکات و هۆکارێکیشە بۆ بەستنەوەی ئابووریی ناوچەکە بە کیشوەری ئەوروپا.

ڕایشیگه‌یاند: ده‌بێت ئه‌م هێڵه‌  لە زاخۆوە بۆ مووسڵ و هەولێر، دواتر کەرکووک و ئینجا بۆ بەغدا بڕوات، ئەگەر بەو شێوەیە نەبێت، سه‌ركه‌وتوو نابێت، هیوادارین لە پڕۆژەکەدا بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەبەرچاو بگیرێت و تەنیا عێراق هێڵی پەیوەندیکردنی کەنداو بە ئەوروپاوە نەبێت.
لە ساڵی 2022ـەوە ژێرخانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان لەنێوان عێراق و تورکیا و ئیمارات دانرا، له‌كاتی سه‌ردانی سه‌رۆكی توركیاش بۆ عێراق 26 خاڵی لێگه‌یشتن واژۆكراوه‌، یەکێک لەوانە یاداشتی تێکگەیشتن بوو بۆ پڕۆژەی "ڕێگەی گەشەپێدان"، بڕیارە  لە چوارساڵدا پڕۆژەکە تەواو بکرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار