٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سوپاسنامەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كامەران خەفاف

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كامەران خەفاف میدیاكار و فەرماندەی پێشمەرگە سوپاسنامەكیان بڵاوكردەوە و تێیدا سوپاسی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتیان كرد بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو كامەران خەفاف میدیاكار و فەرماندەی پێشمەرگە له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سماقووڵی گیانی لەدەست دا.

ئەمەی خوارەوە سوپاسنامەكەی بنەماڵەی کامەران خەفافە:

بسم الله الرحمن الرحیم

بەڕێز سەرۆکی هێژا، کاک مه‌سعود بارزانی

بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کاک نێچیرڤان بارزانی

بەڕێز سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاک مەسروور بارزانی،

بەناوی خۆم و بنەماڵەکەمانەوە، سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ جەنابتان دووپات ئەکەینەوە بۆ ئەو هەموو هاوخەمی و هاوسۆزییە کە هەتانبوو بۆ گیانلەدەستدانی برامان (کامەران خەفاف). خوای گەورە پارێزگارتان بێت لە هەموو خەمێک. هەمیشە سەرکەوتوو و پایەداربن.

 

برای کۆچکردوو، بەناوی بنەماڵەوە

عەلی کەمال خەفاف

 

هەواڵی پەیوەندیدار