سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى گشتیى سوپاى پاسداران كۆبووه‌وه

تاران-KDP.info- له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/5/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ حسێن سه‌لامى، فه‌رمانده‌ى گشتیى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێرانیان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له بوارى ئه‌منیدا تاوتوێ كرد. هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى پته‌وكردنى زیاترى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه بۆ پاراستنى ئاسایش و ئارامیى سنووره‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان له هه‌رلایه‌كه‌وه بێت.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادانیان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ كرد. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا هاواڕ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌بێ هه‌مووان له‌پێناو پاراستنى سه‌قامگیریدا كار بكه‌ن و ڕێگه نه‌درێت ئاڵۆزییه‌كان زیاتر ته‌شه‌نه بكه‌ن.
هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى ئه‌منى و سه‌ربازیى هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




