٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستی پێکرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێکرد.

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: "ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێکرد و پەستانی گاز بۆ  وێستگەکان بەرز بووەتەوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا هاتووە: "بڕی 270 ملیۆن پێ سێجا گاز لە کۆی 520 ملیۆن پێ سێجا گازی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە وێستگەکان کە ئەمەش دەکاتە نیوەی توانای وێستگەکان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار