پەیامی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆغان

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا لە هەولێر کێشە هەنووکەییەکان، لەنێویاندا ئاشتی و سەقامگیری و پێشکەوتنی ئابووری تاوتوێ دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "سەردانە مێژووییەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا و هەولێر، لە کاتێکی هەستیاردایە کە ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ، سەردانەکەی ئەردۆغان پەیوەندیی سیاسی، ئابووری و ئاسایشی بەهێزی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا نیشاندەدات.




