٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- رۆژی شەممە 16ی ئاداری 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بەڵگەی ستەمكاری و عەقڵیەتی نامرۆڤانەی نەیارانی گەلی كوردستانە. دوای تێپەڕینی سی و شەش ساڵ بەسەر كارەساتی هەڵەبجەدا مایەی شەرمەزارییە هێشتا لەناو دەوڵەتی عێراقدا حەزی سڕینەوە و ئینكاركردنی مافەكانی گەلی كوردستان دەبینرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار