٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شێخان بەردی بناغەی ناوچەی پیشەسازی دانرا

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ بەبۆنەی ٣٣ی ساڵەی راپەڕینی خەڵکی شێخان و دەوروبەری لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردی بناغە بۆ ناوچەی پیشەسازی شێخان دانرا و پارێزگاری دھۆکیش پڕۆژەکەی بە ستراتیژی وەسفکرد و گوتی، مەسروور بارزانی رەزامەندی خەرج کردنی ١١ ملیاری دەرکردوە بۆ شێخان.
مللەت عسمەت، سکرتێری رۆژنامەوانی پارێزگاری دھۆک بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئەمڕۆ ٣٣ ساڵ تێدەپەڕێت لەسەر راپەڕینی دەڤەری شێخان و بە ئامادەبوونی پارێزگاری دھۆک و بەرپرسی لقی ٢٠ی شێخانی پارتی و ژمارەیەکی بەرچاوی بەرپرسانی ناوچەکە بەردی بناغە بۆ پڕۆژەی نوێی پیشەسازی شێخان دانرا، لەلایەن پارێزگاری دھۆکەوە پیرۆزبایی راپەڕینی شێخان و دەستپێکردنی پڕۆژەکەی لە خەڵکی دەڤەرەکە کرد.
سکرتێری رۆژنامەوانی پارێزگاری دھۆک دەشڵێت" پارێزگاری دھۆک ئاشکرایکردوە لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ١١ ملیار دینار بۆ پرۆژەکانی قەزای شێخان خەرج کراون و پڕۆژەی پیشەسازی شێخانیش یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژی و بەرچاوەکانی دەڤەرەکە، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ رەزامەندی لەسەر جێ بەجێکردنی پڕۆژەکان.


قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار