٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نازم ھەرکی: بێ رێککەوتنی شنگال ناتواندرێت ھیچ ھەنگاوێک بنرێت

سەرچاوە: KDP.info

شنگال_KDP.info_ بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال گوتی، مەبەستی سەرەکی سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ شنگال بۆ ئەوەی ئیدارەیەکی تازە و قایمقامێکی تازە بۆ شنگال دابنرێت، بەڵام پەیامی خەڵکی شنگال گەیندرایە سەرۆک وەزیران بەبێ رێککەوتنی شنگال ناتوانن ھیچ ھەنگاوێک بنێن.

نازم ھەرکی ، بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، لەچەند رۆژی ڕابردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی نەینەوای کرد بەردی بناغەی بۆ چەند پڕۆژەدانا و چەند پڕۆژەیەکیشکردەوە ، بەڵام ئامانجی سەرەکی  ھاتنەکە بەڕای من بۆ ئەوە بوو چۆن دەتوانێت ئیدارەیەکی تازە وقایمقام بۆ شنگال دابنرێت، چونکە ئەوان دەیانەوێت قایمقامێک دابنرێت و ئەمەش کارێکی ئەستەمە لەرێگەی ئەنجومەن ئەو کارە بکەن ، چونکە بەپێی یاسای ھەڵبژاردن ئەنجومەنی پارێزگاکان پێویستە دوای شەش مانگ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی قەزاکان بکرێت و ئەوان قایمقامەکان دابنێن ، بۆیە ئەگەر ئەو ھەڵبژاردنە نەکرێت ئەوکات پێشێلی یاسا دەکرێت ، بۆیە پێم وایە پێشێلی ئەویاسایە دەکەن ولەرێگەی ئەنجومەنی پارێزگا ئەوکارە بکەن .
نازم ھەرکی گوتیشی، پەیامی نوێنەرانی ئێمە لەپەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ، پێویستە قایمقام بەپێی رێککەوتنی شنگال دابنرێت و رێککەوتنەکە جێ بەجێ بکرێت جگە لەوە پێشێلی رێککەوتنەکە دەکرێت ، چونکە ئەورێککەوتنە لە٩/١٠/٢٠٢٠لە نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان وحکومەتی عێراق ئەنجامدراوە تاوەکو ئێستا جێ بەجێنەکراوە، کە لەشەش خاڵ پێکھاتووە ، لەوانە دانانی ئیدارەیەکی تازە بۆ شنگال  و ٢ھەزار و ٥٠٠پۆلیس دامەزرێت لە خەڵکی شنگال و ئاوارەکان دوور لە گروپەخۆسەپێنەکانی شنگال و شنگال بەھەماھەنگی نێوان ھەرێم وبەغدا ئاوەدانبکرێتەوە و مەلەفی ئەمنی بکەوێتە دەست ئیدارەی شنگال ، بۆیە ئەگەر ئەورێککەوتنە جێبەجێ نەکرێت ئەستەمە بتواندرێت ھیچ کارێک ئەنجامبدرێت و ئاوارەکانیش ناگەرێنەوە ، بۆیە پەیامی خەڵکی شنگال گەیندرایە سەرۆکوەزیرانی عێراق پێویستە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال پێویسیتە رێککەوتنی شنگال جێ بەجێ بکرێت.
ھەرکی باسی لەوەشکرد ، کاتی ئەوە ھاتووە حکومەتی عێراق رێککەوتنی شنگال جێ بەجێ بکات ، بۆ ئەوەی دۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە و ئیدارەیەکی تازە دروست بێت و شنگال ئاوەدانبکرێتەوە و ئاوارەکانیش ئەوکات بگەرێنەوە بۆ سەر مال وحالی خۆیان ، چونکە خەڵک بەوجۆرەی ئێستا ھەیە ناگەرێنەوە تەنانەت ئەگەر کەمپەکانی دابخرێن، چونکە شنگال  ناخۆشی زۆری بینیووە و پێویستە رێککەوتنی شنگال جێ بەجێ بکرێت و لەعەسکەرتاریەت رزگار بکرێت و ببێتەوە قەزایەکی مەدەنی و خەڵک بەئاسایی ژیان بکەن .
بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار