وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: داعش له سۆشیال میدیا زۆر چالاك بووه، بۆیه له بواری زانیاری پێویستیمان به‌هاوكاری ئه‌مه‌ریكایە

بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، داعش به‌دوای ده‌رفه‌تدا ده‌گه‌ڕێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان و له سۆشیال میدیاش خۆیان كاراكردووه‌ته‌وه.
لیوا عوسمان محه‌مه‌د، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕۆڵی هه‌بووه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان له ناوچه‌كه‌دا به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری پێشمه‌رگه و سوپای عێراقه‌وه خۆشبه‌ختانه پێشمه‌رگه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م توانی ئه‌و پێشڕه‌وییه‌ی تیرۆرستان ڕابگرن و ڕۆڵی هه‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای تیرۆرستان بۆیه له‌و كاته‌دا كه داعش هێرشی كرده سه‌ر عێراق و كوردستان ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێگای ئاسمانی و زه‌مینییه‌وه هاوكاری پێشمه‌رگه‌ی کرد، ئه‌و بایه‌خه‌ی ئێستا بۆ پیشمه‌رگه دروست بووه له هزری ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ته‌وه و ناسڕێته‌وه، شه‌راكه‌تی هاوبه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین تیرۆرست له‌ناو ببرێت، ئێستا هاوكاری هێزی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه، له پرۆسه‌ی ڕاوێژكار و هاوکاری لۆجستی بۆ پێشمه‌رگه درێخی‌یان نه‌كردووه، ڕێككه‌وتنی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا هه‌یه، به‌پێی ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتن هاوكاری ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ساڵی 2026، جیا له‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌رۆكی هێزێكی به‌هێزه له ناوچه‌كه‌دا، به‌قه‌د به‌هێزیی له ناوچه‌كه گرنگی به‌شانده‌كه‌ی دراوه، دیاربووه یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بابه‌تی سه‌ربازی و هاوكاری پێشمه‌رگه بووه.
ڕاشیگه‌یاند: مه‌ترسی داعش هه‌ر ماوه، ئه‌م ناوچانه‌ی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ناوچه‌ی بە ئه‌منی هاوبه‌ش ناویان ده‌برێت، ماوه به‌ماوه تیرۆستان له‌و ناوچانه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، نوێترین ده‌ركه‌وتنیان له خوارووی كه‌ركووك و (جرف الصغر)بووه، تیرۆستان ده‌یانه‌وێت به‌دوای بۆشاییه‌كدا بگه‌ڕێن و ئاراسته‌ی شه‌ڕی خۆیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق بگۆڕن، ئه‌م مه‌ترسیانه هه‌ر ماون بۆیه پێشمه‌رگه پێویستی به هاوكاری هاوپه‌یمانان هه‌یه و داواكارین هاوكارییه‌كان له ئاستی ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وانه‌بن كه له‌ناوچه‌كه هه‌یه، ئیستا داعش و گروپه تیرۆرستییه‌كان له‌ناو تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیاش چالاكن بۆیه له بواری زانیاری پێویستیمان به‌هاوكاری ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانه و چاوه‌ڕوانیمان هه‌یه جۆر و شێوه‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئاینده‌ی نزیكدا بگۆڕێت.
له‌باره‌ی چاكسازیش له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: چاكسازی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه درێژخایه‌نه، قۆناغی باشی بڕیووه، ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی پرۆسه‌ی ڕاویژكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا ده‌كات بۆ بره‌ودان به چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ، ئێستا ئاڵوگۆڕ له یه‌كه‌كه‌كان ده‌ستی پێكردووه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، فرقه‌ی 1و 2ی كه‌وتوونه‌ته كار، هیواداریم ئه‌مساڵ فرقه‌ی 3و4یش به هاوكاری ئه‌مه‌ریكا بكه‌ونه سه‌ركار، ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌م ساڵ ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌هێزه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتا بگوازینه‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه.




