مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (بەلقیس خدر هەڵشۆیی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (بەلقیس خدر حەسەن هەڵشۆیی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (بەلقیس خدر حەسەن هەڵشۆیی)
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (بەلقیس خدر حەسەن هەڵشۆیی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (بەلقیس خدر حەسەن هەڵشۆیی) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە خوای گەورەش داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت .
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣ی شوباتی٢٠٢٤




