نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له نه‌وزاد هادى ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/1/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بازرانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێز نه‌وزاد هادى كرد بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو سۆزان هادى مه‌ولوود ـ ى خوشكیان و وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى دڵنه‌وایى به خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نه‌وزاد هادى سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یانى بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شیى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.




