مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەممەد حەمەدەمین ناوەندی دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەممەد حەمەدەمین ناوەندی) کرد.
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەممەد حەمەدەمین ناوەندی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (محەممەد حەمەدەمین ناوەندی) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤




