ڕێپێدراوی لیستی پارتی لە کەرکووک: داوا دەکەین خەڵک بەجۆشوخرۆشتر بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان

کەرکووک_KDP.info_ ڕێپێدراوی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک دەڵێت: پرۆسەی دەنگدان لە کەرکووک بەردەوامە، بەڵام گرفتی تەکنیکی ھەیە و داوامان لە کۆمسیۆن کردووە چارەسەری ئەو گرفتانە بکەن، بۆیە داوا لە خەڵکیش دەکەین ئەم دەنگدانە چارەنوسسازە و بەجۆشوخرۆشتر بچنە دەنگدان.
سامان ڕەشید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پرۆسەی دەنگدان لە بەیانی تا نیوەڕۆ باش بەڕێوەچوو و ڕێژەی بەشداریکردن گەیشتە ٣٢% و ئێستا زیاتر ھەڵکشاوە، بەڵام دوای نیوەڕۆ کێشەی تەکنیکی لە دەنگدان ھەبوو، بۆیە داوامان لە کۆمسیۆن کردووە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن، بۆ ئەوەی خەڵک بتوانێت دەنگ بدات، لەبەر ئەوەی خەڵکێکی زۆر بەھۆی کێشەی تەکنیکی نەیانتوانیوە دەنگ بدەن.
ڕێپێدراوی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک گوتیشی، داوا لە خەڵکی خۆمان دەکەین لە کەرکووک بچنە دەنگ بدەن، لەبەر ئەوەی ئەم ھەڵبژاردنە زۆر گرنگ و چارەنوسسازە، بۆیە پێویستە ھەر تاکێک بچێت دەنگی خۆی بدات و خۆی بێبەش نەکات لە دەنگدان.
بڵند ئیبراھیم




