٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەکبەر حەیدەرخان: ئومێد دەکەین لە دەنگدانی گشتی سەرکەوتن بەدەست بێنین

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین_ KDP.info _ بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین گوتی: دەنگدانی تایبەت باش بەڕێوەچوو و ئومێد دەکەین ئەو کێشە تەکنیکییانەی دروست بوون کۆمسیۆن چارەسەریان بکات بۆ ھەڵبژاردنی گشتی، بۆیە ئومێدمان زۆرە سبەی سەرکەوتن بەدەست بێنین.

ئەکبەر حەیدەرخان، بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پرۆسەی ھەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەت باش بەڕێوەچوو، ئەوە کشەبوو ئامێرەکان شریتەکانیان نەدەخوێندەوە، بۆیە تا درەنگانی شەو لە سێ بنکەی دەنگدان لە خانەقین چاودێریمان دەکرد، بەڵام بەھۆی ئامێرەکان نازانین ئەنجامەکان چۆن بوو، ڕەوانەی دیالە کران و لەوێش بۆ بەغدا، بۆیە لە دەنگدانەکە بەگشتی ڕازی بووین.
ئەکبەر حەیدەرخان گوتیشی: تێبینمان لەسەر پاسەوانەکانی بنکەکانی دەنگدان هەبوو، لە سوپای عێراقی بوون و ڕێگەیان نەدەدا ھەڤاڵانی بەشی ڕاگەیاندنی ئێمە بچنە بنکەکان و نزیک ببنەوە.  ھەرچەندە باجیشیان ھەبوو، بۆیە ھیوادارین ئەم جۆرە کێشانە دووبارە نەبنەوە، بەتایبەت لەئامێری دەنگدان.
حەیدەرخان باسی لەوەش کرد، ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت زۆر باش بوو، دەگاتە ٧٩%، سبەینێش دەنگدانی گشتییە و ئومێدمان ھەیە سەرکەوتووبین و دەنگی باش بەدەست بێنین.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار