ساڵح حەیدەر: ھەڵبژاردن لە شێخان بەبێ ئاستەنگ بەڕێوەچوو

بەرپرسی لقی پارتی لە شێخان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پرۆسەی ھەڵبژاردن لە سنووری شێخان بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەچوو، دەشڵێ: کێشەیەک بۆ ئاوارەکان دروست بووە چونکە دەچنە ناوچەکانیان بۆ دەنگدان، بەڵام لە پرۆسەکەدا پێشێلکاری نەبووە.
ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی ٢٠ی شێخانی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پرۆسەی ھەڵبژاردن لە سنووری شێخان لەکاتی خۆیدا بەڕێوەچوو، تا ئێستا ھیچ لایەنێکی بەشدار و چاودێرێکی ھەڵبژاردن سکاڵایان نەبووە لەسەر پرۆسەکە، تەنیا کێشەیەک بۆ ئاوارەکان دروست بووە، بەشێکیان ناویان لەو شوێنانە گەڕاوەتەوە کە پێشتر لێی نیشتەجێبوونە.
ساڵح حەیدەر گوتیشی: لە سنووری شێخان نزیکەی ٦٠ ھەزار دەنگدەر ھەیە، لەو ژمارەیەش نزیکەی ١٠ ھەزار دەنگدەری تایبەت و ئاوارەکانە، ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت زۆر بەرزە و بەپێی زانیاریەکانی ئێمە ڕێژەی بەشدارییەکە گەیشتووتە ٩٠%، ئەمشەو کۆمسیۆن لەبارەی ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران داتای نوێ ڕادەگەیەنێت.
قائید میرۆ




