ئەسیل شاھین: کارنامەی پارتی زامنی مافی ھاووڵاتییانی نەینەوا دەکات
__2023_12_13_h19m19s43__HK.jpg)
کاندیدێکی پارتی لە پارێزگای نەینەوا پێی وایە، کارنامەی پارتی بۆ ھەڵبژاردن زامنی پاراستن و بەدەست ھێنانی مافی ھاووڵاتییبانی نەینەوایە و داوای لە خەڵکی نەینەواکرد ڕۆژی ١٨ی مانگ دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی بدەن.
ئەسیل شاھین، کاندیدی ژمارە ٨ ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: من ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوام و ئەندامی پارتیم، بە شانازییەوە ئێستاش کاندیدی لیستی ١٩٧ی پارتیم لە سنووری پارێزگای نەینەوا، کاندیدبوونم لەسەر لیستی پارتی جێگەی شانازیمە و وەک ھاووڵاتییەکی عەرەب دەمەوێ لە ڕێی پارتییەوە خزمەتی خەڵکی نەینەوا بکەم.
کاندیدەکەی پارتی گوتیشی: کارنامەی پارتی بۆ چوار ساڵی داھاتوو لە پارێزگای نەینەوا جێبەجێ دەکرێت کە ھەمووی لەبەرژەوەندی ھاووڵاتییانی نەینەوایە و فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەن دوای ھەڵبژاردن دەست بە پلانەکەی دەکات.
ئەسیل شاھین ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: کارنامەی پارتی زۆر پرسی گرینگی تێدایە بۆ خەڵکی نەینەوا، دەنگدان بە لیستی ١٩٧ی پارتی زامنی پاراستنی مافەکانی دەنگدەرانە و ھاووڵاتییانی نەینەوا لەژێر سێبەری پارتی دەحەسێنەوە، داوا لە دەنگدەران دەکەم ڕۆژی ھەڵبژاردن دەنگ بە لیستی پارتی بدەن لە نەینەوا.
قائید میرۆ




