٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕی 250 ملیار دینار گەیشتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی، بڕی 250 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەكە و ئاماژە بۆ ئەوەكراوە كە پارەكە لەرێگەی بانكی رافیدەینەوە خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی.

ئەمەش لە كاتێكدایە، شەوی رابردو وەزارەتكە رایگەیاند كە واژۆیان لەسەر وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە كردوە و ئاماژە بەوەشکراوە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوشدا بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لەبەغداد سەرجەم ڕێکارەکان و گرێبەستی وەرگرتنی 500 ملیار دیناریان لە رێگای بانکەکانی رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە واژۆ کردووە و چاوەڕوانن لەنزیکترین کاتدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار