٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەڵکی کەرکووک بەپەرۆشە ڕۆژی ھەڵبژاردن بێت

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک_KDP.info_ بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک گوتی: چەند لە ھەڵبژاردن نزیک دەبینەوە خەڵکی کەرکووک زیاتر بەپەرۆش دەبن بۆ ئەوەی ڕۆژی ھەڵبژاردن بێت، بۆ ئەوەی ئیدارەی ناشەرعی کەرکووک بگۆڕن و ئیدارەیەکی شەرعی کوردی بێت و خزمەتی ھەموو پێکھاتەکان بکات، ھەر بۆیە پارتی لەم ھەڵبژاردنە سەرکەوتن بەدەست دێنێت.

ڕزگار نوری، ئەندامی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: نزیک دەبینەوە لە ڕۆژی ھەڵبژاردن و خەڵک لە ئێمە زیاتر بەپەرۆشترن بۆ ئەوەی بچنە سەرسندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن ، بۆیە خەڵک زۆر گەرموگوڕە و دەیەوێت سعاتێک زورتر ھەڵبژاردن بکرێت، ڕۆژانە بارەگای پارتی جمەی دێت لە خەڵک و لایەنگرانی پارتی، هەموویان دڵخۆشن بە گەڕانەوەی پارتی و ھەست دەکەن تازە کورد گەڕاوەتەوە بۆ کەرکووک، بۆیە ئێمەش بە دڵخۆشییەوە پێشوازی لە خەڵکی خۆمان دەکەین، چونکە شەوانە بەبێ ئەوەی ئێمەش ئاگادار بین لە خۆشەویستی پارتی بە کەژاوە دەردەچن و بانگەشە بۆ پارتی دەکەن، بەداخەوە لایەنەکان پێی قەڵس دەبن و تەقەیان بەسەردا دەکەن، بەڵام کورد بڕیاریداوە ئەمجارە بیسەلمێنێت لە کەرکووک زۆرینەیە.
ڕزگار نوری گوتیشی: خەڵکی کەرکووک لە ئیدارەی ناشەرعی کەرکووک بێزارە و دەیەوێت ھەرچی زووە ئیدارەیەکی شەرعی کوردی بێتە کایەوە و خزمەتی شار بکرێت بە ھەموو پێکھاتەکانەوە بەبێ جیاوازی، ھەر بۆیە ھەموو کارێک دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە خەڵک، بەڵام خەڵک بەپەرۆشەوە و دەیەوێت ھەر چی زووە ھەڵبژاردن بکرێت و پارتی ببێتە دەسەڵاتدار و خزمەتی شار بکرێت و ئەو ئیدارە گەندەڵی ھەیە چیتر بەردەوام نەبێت و کۆتایی پێ بێت، چونکە تا ئێستا لە گەندەڵی و ناعەدالەتی و دژایەتی کورد بەردەوامە، بۆیە دڵنیاین پارتی لەم ھەڵبژاردنە سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دێنێت.
نوری باسی لەوەش کرد: داواکارم لە کوردانی بەشەرەفی کەرکووک ڕۆژی ١٨ی مانگ کوردانە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و لەڕێگەی دەنگی خۆیان ئەو ئیدارەیە بگۆڕن و ئیدارەیەکی کوردی شەرعی دروستبێت بۆ خزمەتکردنی ھەموو پێکھاتەکان بەبێ جیاوازی.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار