٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدی ژمارە ٤ی لیستی پارتی لە دیالە: پارتی لە خانەقین بەھێزە و ئومێدمان زۆرە سەرکەوتنی گەورە تۆمار بکەین

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین _KDP.info_  کاندیدی ژمارە ٤ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە گوتی، پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین خاوەن لیست و کاندیدی بەھێزە و حزبێکی گەورەیە و خاوەن ئیرادە و شکۆیە، بۆیە خەڵکی خانەقین و دەوروبەری بەگشتی پشتیوانی لە پارتی دەکەن، ئومێدێکی زۆرمان ھەیە سەرکەوتن لەو ھەڵبژاردنە بەدەست بێنین.

مامۆستا  ویداد عەلی ئولفەت دایکی شەھید محەمەد، کاندیدی ژمارە ٤ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە کاندیدین لە لیستێک کە خاوەن ئیرادە و شکۆیە و مێژوویەکی گەورەی ھەیە کە ٧٧ ساڵ تەمەنی ئەوحزبەیە، بە ھەموو شانازییەکەوە خۆم کاندید کرد، چونکە دەزانین حزبێکی گەورەی وەکو پارتی بۆ ھەموو کوردێک لە سنووری خانەقین جێگەی شانازی خەڵکە و جێگەی متمانەی ھەموو پێکھاتەکانە، ھەر بۆیە خەڵک بە ھەموو شێوەیەک پشتگیری لە لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن، ھەر چەندە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر کاریگەری زۆری ھەبووە لەسەر تەعریبکردنی ناوچەکە و عەرەبێکی زۆر ھاوردە کراوە، بەڵام ئێستا کار دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین لەڕێگەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە ڕێگری لە تەعریب بکەین  و تەعریب نەمینێت  و ھەموو پێکھاتەکان بێ جیاوازی پێکەوە بژین.
ماموستا ویداد عەلی ئولفەت گوتیشی: ڕۆژانە ئێمە سەردانی ماڵەکان دەکەین بەبێ جیاوازی، لە ھەموو پێکھاتە و نەتەوەکان پێشوازییەکی زۆر باشمان لێ دەکرێت  و زۆر دڵخۆشن بەبوونی پارتی لە خانەقین، لەبەر ئەوەی ڕێبازی بارزانی زۆر پیرۆزە لە خانەقین ڕێزێکی زۆرمان لێ دەگرن، ئومێدێکی زۆرمان ھەیە بتوانین سەرکەوتنی گەورە بەدەست بێنین.
ماموستا ویداد باسی لەوەش کرد: پارتی دیموکراتی کوردستان و لیست و کاندیدەکانی زۆر بەھێزن و زۆریش بەرچاون لە سنووری خانەقین، چونکە ئێمە خاوەن جەماوەرێکی زۆرین و خەڵک پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن، ئێمەش لەڕێگەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە خزمەتی خەڵکی خۆمان دەکەین و دەبینە نوێنەری ڕاستەقینەی ئەوان، ھەر ئەوەش وای کردووە خەڵک پشتگیری لە پارتی بکات، چونکە ئەزموونیان لەگەڵ ئەو حزبە ھەیە و دەزانن ھەمیشە داکۆکی لە مافی خەڵک دەکات و دەبێتە داکۆکیکاری مافەکانی ئەو خەڵکە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار