پارتی لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک پێشەنگ دەبێت
__2023_12_09_h15m35s13__ER.jpg)
کەرکووک_KDP.info_ ئەندامێکی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک_ گەرمیان گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەموو ھەڵبژاردنەکان پێشەنگ بووە و لەم ھەڵبژاردنەش لە کەرکووک پێشەنگ دەبێت، چونکە پارتی ھیچ کات سازشی لەسەر مافەکانی گەلی کورد نەکردووە و ھەمیشە لەگەڵ پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن بووە.
عەبدولڕەحمان دەلۆ، ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک_ گەرمیان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەم جۆش و خرۆشەی بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ھەیە لەلایەن خەڵکی بەشەرەفی کەرکووک ڕەنگدانەوەی ئیجابی ھەیە و پارتیمان بەو پەیامەی ھەیەتی بۆ پێکەوەژیان لە کەرکووک کورسی باش بەدەست دێنێت و سەرکەوتنێکی باش تۆمار دەکات.
عەبدولڕەحمان دەلۆ گوتیشی: خەڵک سەیری ڕابردووی پارتی دەکات، ھەمیشە بەرگری لە مافی خەڵک کردووە و داکۆکییان لێ دەکات، چونکە لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلول بارزانی نەمر شۆڕشێکی کردە قوربانی کەرکووک، بۆیە کەرکووکییەکان خۆیان بە قەرزاری پارتیمان دەزانن، چونکە پارتی ھیچ کات مساوەمەی لەسەر کوردستانیبوون و مافی خەڵکی کەرکووک نەکردووە.
دەلۆ باسی لەوەش کرد: ھەندێک لایەن بەھۆی بەھێزی پارتی و لیستی پارتی لە کەرکووک وای کردووە قەڵس بن بە گەڕانەوەی پارتی و ئەو جۆش و خرۆشەی خەڵک کە بەردەوام ڕوویان لە پارتییە وای کردووە لایەنەکانی دیکە پێی دڵگرانبن، لەبەر ئەوەی پارتی ھەمیشە پێشەنگ بووە لە ھەڵبژاردنەکانی دیکە لەو ھەڵبژاردنەش ھەر وادەبێت.
بڵند ئیبراھیم




