وەزارەتی ئەوقاف بەکارهێنانی ناوی شێخ و مەلا بۆ هەندێ مەبەست قەدەغە دەکات

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایگەیاند، وەزارەتی ئەوقاف ژمارەیەک ڕێنمایی دەرکردووە و بەکارهێنانی ناوی شێخ و مەلا و بانگخواز بۆ هەندێ مەبەست قەدەغە دەکات.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی چەندین ڕێنمایی دەرکردووە و ئاراستەی وەزارەتی داد کراون بۆ ئەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمیی بڵاو بکرێنەوە و بچنە بواری جێبەجێکردن، چونکە دوای بڵاوکردنەوەیان دەست بە لێپرسینەوە دەکرێت لەگەڵ سەرپێچیکاران.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتیشی: بەپێی ڕێنماییەکانی ئەوقاف قەدەغەی کردووە هەر کەسێک ناوی شێخ، مەلا، بانگخواز و دکتۆری ئاینی لەخۆی بنێت بۆ مەبەستی بەکارهێنانی هاووڵاتییان لەژێر ئەو ناوە و سەر پێچیکاران ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، چونکە بۆ نموونە کەسێک مۆڵەتی مەلایەتی نەبێت نابێت پێشگری مەلا بۆخۆی بەکار بێنێ.
نەبەز ئیسماعیل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: وەزارەت دەیەوێ هیچ کەسێک ناوی ئاینی بۆ بەرژەوەندی شەخسی بەکار نەهێنێت و هەڵنەستێت پێدانی چارەسەر، دوای بڵاوبوونەوەی ڕێنماییەکان دەست بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان دەکرێت.
قائید میرۆ




