٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی پارتی کەرنەڤاڵێکی جەماوەری بەڕێوە دەبات

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-KDP.info- بڕیارە سبەی سێشەممە بارەگای پارتی بە شێوەیەکی فەرمی لە دەڤەری زوممار بکرێتەوە و بەرپرسی ناوچەی پارتیش دەڵێ، سبەی کەرنەڤاڵی لیستی ١٩٧ی پارتیش لە شارەدێی زوممار بەڕێوە دەچێت.

حەسەن خەلو، بەرپرسی ناوچەی زومماری پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، پارتیمان بارەگای لە دەڤەری زوممار نەمابوو، بەڵام بەپێی ئەو بەرنامەیەی حزب دیاری کردووە، گەڕاوینەتەوە بۆ زوممار و بڕیارە سبەی سێشەممە بە شێوەیەکی فەرمی بارەگای پارتی لە شارەدێی زوممار بکرێتەوە".

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: "ھەر سبەی سێشەممە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری لە ناحیەی زوممار بۆ لیستی ١٩٧ی پارتی بەڕێوە دەبەین و جگە لە جەماوەر و ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان، هۆشیار زێباری و کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی رێکخستنی نەینەوا ئامادەی کەرنەڤاڵەکە دەبن".

خەلو روونیشی کردەوە: "پێگەی پارتی لە دەڤەری زوممار، بۆ سەرەتای دامەزراندنی پارتیمان و شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دەگەڕێتەوە، لەبەر ئەوەش خەڵکی دەڤەرەکە داوای گەڕانەوەی پارتییان کردووە، بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتی خەڵکی زوممار بکەین، لیستی ١٩٧ی پارتی یەکێکە لە لیستە بەھێزەکانی زوممار و سەرکەوتنی پارتی مسۆگەرە".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار