پارێزگار بۆ KDP: ئامادەکاری کراوە لە سەرى ساڵەوە ڤیزای چین بە هاووڵاتییان بدرێت

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی شاری هه‌ولێر، وڵاتانی جیهان خواستیان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ئەنجام بدەن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كۆماری چین هه‌نگاوی گرنگی ناوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: "چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا كۆنسووڵی چین سه‌ردانیان كردین، ستایشی ئەو پێشکەوتن و ئاوەدانییەیان کرد کە لە هەولێرى پایتەخت هاتووەتە ئاراوە و ئاماژەیان بەوە دا، لە هەولێر وەک شارێکى مێژوویى و دێرین، هەست بە ئاسوودەییەکى زۆر دەکەن، باسی ئه‌وه‌شیان كرد كه دەخوازن ئەو دۆستایەتییە لەمێژینەیەى نێوان کورد و چین و پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتەکەیان لە هەموو بوارێکى (بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵی و گەشتوگوزاری) پەرەی زیاتریان پێ بدریت".
خۆشناو گوتیشی: "چاومان له‌وه‌یه گه‌وره كۆمپانیاكانی چین و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌ورووپی زیاتر بێنه هه‌ولێر و لێره وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، بۆ نموونه وڵاتی چین وەک وڵاتێکی گەورەی بازرگانیی جیهانی و بوونی کۆمپانیاکانی لە هەولێری پایتەخت، بۆ ئێمە گرنگە. دەرگای ئێمە بە ڕووی هەموو کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی وڵاتانی دونیا کراوەیە، کە بیانەوێت لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کار بکەن، ئێمەش هەموو ئاسانکارییەکیان پێشکەش دەکەین".
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند: "له ئه‌نجامی دیدارمان له‌گه‌ڵ كۆنسووڵی چین، گفتوگۆ لەبارەى پڕۆژەى دروستکردنى پارێکێکى گەورە کرا، کە بەم زووانە بە دیزاینێکى سەردەمیانە و لەسەر شێوازى چینى و بە ڕووبەرى (15 هەزار مەتر چوارگۆشە) لەلایەن کۆنسووڵخانەى چین و بە سەرپەرشتیى پارێزگاى هەولێر دەست بە دروستکردنى دەکرێت".
دەشڵێ: "کە ئه‌و شاندانه ده‌بینین، ته‌نیا باس و خواسی ئیداری‌یان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین، له دیدارمان له‌گه‌ڵ كۆنسووڵی چین، باسمان لە ڕێکارەکانى پێدانى ڤیزاى كۆماری چین كردووه، کە لەلایەن کۆنسووڵخانەى ئەو وڵاتەوە هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەی لە سەرى ساڵى نوێوە ڤیزاى چین لە کۆنسووڵخانەى هەولێر بە هاووڵاتیان بدرێت".
کارزان سەباح هەورامی




