٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدی ژمارە 9ی پارتی لە کەرکووک: لە کەرکووک کوردایەتی دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info- کاندیدی ژمارە 9ی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک گوتی: وەکو لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان کار دەکەین بۆ گەڕانەوەی ئەو مافانەی لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر لە خەڵک سەندراون، چونکە ھەفتەیەکە پارتی گەڕاوەتەوە ئارامی باڵی بەسەر شارەکەدا کێشاوە.

ئاکۆ سلێمان تاھیر سەعید، کاندیدی ژمارە 9ی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: من وەکو کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بەڵێن دەدەم لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافەکانی خەڵکی کەرکووک بم و لە کەرکووک کوردایەتی بکەین و کار بۆ ماددەی 140 بکەین و جارێکی دیکە پارەی پترۆ دۆلار بۆ خەڵکی کەرکووک بگەرێتەوە و ھاوکاری خەڵکی کەم دەرامەت و ھەژار و کەسانی نەخۆش بکرێت، بەڵێن دەدەم ھەمیشە لەناو خەڵک دابم و لەگەڵ ئێش و ئازاری خەڵک بژین.

ئاکۆ سلێمان تاھیر سەعید گوتیشی: کاری سەرەکیمان وەکو بەرنامەی لیستی پارتی گەڕاندنەوەی ئەو مافانەی خەڵکی شارەکەیە کە لەدوای 16ی ئۆکتۆبەر لە خەڵکی وەرگیراوەتەوە، بۆ ئەوەی ڕێگری لە تەعریب بکرێت و ئازادی و ئارامی بۆ کەرکووک بگەرێتەوە، بۆیە کاری جددی دەکەین بۆ ئەوەی حەقی کەرکووکیەکان بگەرێنینەوە، چونکە ھەفتەیەکە پارتی گەڕاوەتەوە بۆ کەرکووک ئارامی تەواو باڵی بەسەر شارەکەدا کێشاوە، چونکە ھەمووان دڵخۆشن و ھیچ تاوانێکیش ئەنجام نەدراوە، تەنانەت یەک شەڕیش نەکراوە، بۆیە ئامانجی ئێمە بەردەوەم بوونی پێکەوەژیانی پێکھاتە و نەتەوەکانە لە کەرکووک، بۆیە پێویستە لە کەرکووک مافی ھەمووان پارێزراو بێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار