٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی لە دوزخورماتوو: ئەمڕۆ بە گەرمی دەچینە نێو بانگەشەی ھەڵبژاردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

دوزخورماتوو_KDP.info_  بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوزخورماتوو گوتی: لە یەکەم ڕۆژی بانگەشەوە ئێمەش لە دوزخورماتوو دەستمان بەبانگشە کردووە و ئەمڕۆش بەفەرمیی وێنە و پۆستەر و لافیتەی کاندیدەکەمان هەڵدەواسین و هەوڵدەدەین کاندیدەکەمان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین سەرکەوێت.
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوزخورماتوو ، بەختیار هیجران ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن  بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە دوزخورماتوو زۆر باش بەڕێوە دەچێت و لەیەکەم ڕۆژەوە ئێمەش دەستمان پێکردووە، بەڵام تا ئێستا بەشێوەیەکی گەرموگوڕ نییە و بڕیارە ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمیی لە زۆرینەی ئەو شوێنانەی ڕێپێدراون وێنە و پۆستەر و لافیتەی کاندیدی خۆمان هەڵواسین، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواومان کردووە.
بەختیار هیجران گوتیشی: پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان زۆر بەباشی و ئارامی بەڕێوە دەچێت، تا ئێستاش هیچ پێشێلکاری ڕووینەداوە و ئومێدەوارین بەو شێوەیە بەردەوام بێت، ئێمەش بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین دەنگ بۆ کاندیدەکەمان لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین کۆبکەینەوە کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی حەسمی نیشتیمانی ژمارەی لیستی 219 بەشداریمان کردووە و کاندیدەکەشمان بەناوی ماموستا تارا جەلال حەمیدە ژمارەکەشی 12یە، هەموو هەوڵێک دەدەین کاندیدەکەمان سەرکەوێت و لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین کورسییەک بەدەست بێنین.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار