٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ دووشەممە 10/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاریى و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا به‌ ڕێگەی گفتوگۆ و بەشێوەیەکی ئاشتییانە و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا و پێویستیی تەبایی و ئاشتی نێوان گەلان و بەتایبەتی کورد و هۆزە عەرەبەکان کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار