سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى ژاپۆن كرد

پاشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/10/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فوتۆشى ماتسومۆتۆ باڵیۆزى ژاپۆن له عێراق، بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا، گرنگیى سه‌قامگیریى سیاسى و ئه‌منییان بۆ وه‌به‌رهێنانى بیانى و ژاپۆنى له عێراق، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پێویسته ئارامیى سیاسى و ئه‌منى له عێراق پارێزراو بێت بۆ ئه‌وه‌ى زه‌مینه‌ى له‌بارى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى بیانى بڕه‌خسێت و زیاتر بره‌و به چالاكیى كه‌رتى تایبه‌ت بدرێت، هه‌روه‌ها باسیان له‌و ده‌رفه‌ت و بوارانه كرد كه كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌توانن كارى تێدا بكه‌ن.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسه‌كانى بودجه و مووچە و شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكەی دیداره‌كه بوو.




