٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چوار بەڕێوەبەری ناحیە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستبەکار بوون

سەرچاوە: KDP.info

جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ کاروباری کارگێڕی دەڵێ: سۆران سنوورێکی بەرفراوانی ھەیە و ھەر شوێنێک پێویستی بە گۆڕانکاری ھەبێت ئاساییە گۆڕانکاری لێ بکرێت.

حەکیم تێلی، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سنوورێکی بەرفراوانی ھەیە، لەوانەش شەش قەزا، ١٤ ناحیە و ٢٣ شارەوانی، ھەر کاتێک پێویستی بە گۆڕانکاری ھەبێت ئەنجام دەدرێت، چونکە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئیدارەیەکی نوێیە و خەریکی ڕێکخستنی ھەیکەلی خۆیەتی بۆ نموونە قایمقامیەتی خەلیفان زیادبووە قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە دەست بەکار دەبن.

جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران گوتیشی: سەبارەت بەو چوار بەڕێوەبەرەی ئەمڕۆ دەست بەکاربوون پێشتر لەو سنوورانە بۆشایی ھەبوو و بە وەکالەت پۆستی ئەو ناحیانە بەڕێوە دەبرا، ئێستا چوار بەڕێوەبەری نوێ دەستبەکار بوونە.

حەکیم تێلی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: بەھۆی بڕیاری بەقەزابوونیان دوو ناحیەی دیکە لە سۆران زیاد دەکرێن ئەوانیش ناحیەی کانی ڕەش لە قەزای سیدەکان و ناحیەی سرێشمە لە قەزای خەلیفان، بڕیاری ناحیەبوونیان دەرچووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ھەردوو ناحیەکە دەستبەکار دەبن، بێگومان لەگەڵ دەست بەکاربوونی ناحیەکان فەرمانگەی دیکەش لەو ناحیانە دەکرێنەوە.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار