مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ساڵح مستەفا ئاغای سێناجیان دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو ساڵح مستەفا ئاغای سێناجیان دەکات.
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ساڵح مستەفا ئاغای سێناجیان)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ساڵح مستەفا ئاغای سێناجیان)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣-١٠-٢٠٢٣




