٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/10/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبرژاردنیه‌وه‌ به‌ لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركی تازه‌یدا بۆ خواست.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سوپاسی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزبایی و پێزانینی خۆی بۆ به‌شداریی به‌ڕێزیان له‌ ڕێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا دووپات كرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار