٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی هاوخەمی سەرۆک بارزانی بۆ رووداوەکەی قەزای حەمدانییە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لەسەر رووداوەکەی قەزای حەمدانییە پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند: بە بیستنی هەواڵی رووداوی کارەساتباری ئاگرکەوتنەوە لە قەزای حەمدانیە زۆر خەمبار بووم.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی ئەیلوول، سەرۆک بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەوەی حەمدانییە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا نووسیویەتی: سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم رووداوە خەمناکە دەخوازم.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

بە بیستنی هەواڵی ڕووداوی کارەساتباری ئاگرکەوتنەوە لە قەزای حەمدانیە زۆر خەمبار بووم، کە تێیدا سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوونە. سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە خەمناکە دەخوازم.

هەواڵی پەیوەندیدار