٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاخەوان عەبدوڵڵا: گەنجانی خۆمان لە کەرکووک بەتەنیا جێناھێڵین

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێ، دوای ئەوەی 30 گەنجی کورد لەلایەن سوپای عێراق دەستگیرکرابوون، توانیمان 26 کەس لەوانە شەوی رابردوو ئازاد بکەین.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لەلایەن سوپای عێراق 30 گەنجی کورد دەستگیرکرابوون و دواتریش ڕادەستی ھەواڵگری کەرکووک کرابوون، توانیمان 26 کەسیان ھەر شەوی رابردوو ئازاد بکەین و بگەڕێنەوە بۆ ناو کەسوکار و خانەوادەی خۆیان".

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: "ئازادکردنی ئەو گەنجانە لەسەر راسپاردەی ئێمە بووە و بەردەوامیش دەبین لەسەر ھەوڵەکانمان بۆ ئەوەی ئەوانەی ماون ئەوانیش ئازاد بکرێن".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ھێزە عێراقیەکان بە بیانووی ئەوەی ئەو گەنجانە بەشداریان لە خۆپێشاندان لە کەرکووک کردووە 30 گەنجی کوردی کەرکووکیان دەستگیرکرد، بەڵام جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ھەر زوو ھاتە سەرخەت و باسی لەوەکرد گەنجانی خۆمان لە کەرکووک بەتەنیا جێناھێڵین و ھەر شەوی رابردووش 26 گەنجی ئازاد کرد.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار