٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرەی تورکمانی: هیوادارین ئەم یادە ببێتە دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەرەی تورکمانی عێراقی بەبۆنەی ٧٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزباییان ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسیی کردووە و تێیدا هاتووە، هیوادارین ئەم یادە ببێتە دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان، لەم بۆنەیەدا جارێکی تر جەخت لەسەر پتەوکردن و بەرەوپێشەوە بردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوانمان دەکەینەوە.

 

بەڕێزان: ئەندامانی مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

 

بابەت/ پەیامی پیرۆزبایی

 

بەبۆنەی ٧٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، هیوادارین ئەم یادە ببێتە دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان، لەم بۆنەیەدا جارێکی تر جەخت لەسەر پتەوکردن و بەرەوپێشەوە بردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوانمان دەکەینەوە، بە ئامانجی خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گشت هاوڵاتیان و سووربوون لەسەر بەدیهێنانی یەکڕیزی و کۆدەنگی لە نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکان.

جارێکی تر ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبێت و سەرکەوتوو بن.

 

ئایدن مەعروف

ئەندامی مەکتەبی سیاسی

و لێپرسراوی نووسینگەی پەیوەندییە سیاسیەکانی

بەرەی تورکمانی عێراق

هەواڵی پەیوەندیدار