٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمەڵەی ڕۆشنبیری تورکمان پیرۆزبایی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری تورکمان، بە بۆنەی ٧٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییان ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسیی پارتی کردووە، کە تێیدا هاتووە، ١٦ی ئاب رۆژێکی پڕشنگدار و وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە خەباتی رزگاری خوازی کوردستان کە لە سایەی ئەو رۆژە مێژوویە و خەباتی جوامێرانەی مەلا مستەفا بارزانی نەمر و ئیدریسی هەمیشە زیندوو و رێزدار سەرۆک مەسعود بارزانی و جەنابتان و هەڤاڵانی پارتی بە تێکڕا شان بە شانی هەڤاڵانی تری نەتەوەکانی کوردستان ئەم ئەزموونە پڕ شکۆیەی کوردستان هاتۆتە دی.

دەقی پەیامەکە:

بۆ/ بەڕێز مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی هاوپەیمان

ب/پیرۆزبایی

بەبۆنەی (٧٧) حەفتاوحەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتان پارتی دیموکراتی کوردستان بە ناوی خۆم و هەڤاڵانی مەکتەبی تەنفیزی و گشت دۆست و لایەنگرانی کۆمەڵەکەمان (کۆمەڵەی ڕۆشنبیری تورکمان لە کوردستانی عێراق) جوانترین و گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای گەشەسەندنی زیاتر و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.

١٦ی ئاب شانزەی ئاب رۆژێکی پڕشنگدار و وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە خەباتی رزگاری خوازی کوردستان کە لە سایەی ئەو رۆژە مێژوویە و خەباتی جوامێرانەی مەلا مستەفا بارزانی نەمر و ئیدریسی هەمیشە زیندوو و رێزدار سەرۆک مەسعود بارزانی و جەنابتان و هەڤاڵانی پارتی بە تێکڕا شان بە شانی هەڤاڵانی تری نەتەوەکانی کوردستان ئەم ئەزموونە پڕ شکۆیەی کوردستان هاتۆتە دی کە خۆی لە حکومەت و پەرلەمانی کوردستان دەگرێتەوە. هیوادارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی سەرفرازی و یەک ریزی گشت گەلانی کوردستان و ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانین بۆ جەخت کردنەوە لەسەر دۆستایەتی و برایەتی نێوانمان و زیاتر گەشەپێکردنی لە کوردستانێکی ئازاد و پێکەوە ژیان.

هەر شاد و سەرفراز بن

 

لەگەڵ رێزماندا..

 

زکریا نجار

سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری تورکمان

لە کوردستانی عێراق

16ی8ی2023

 

هەواڵی پەیوەندیدار