سیاسەتڤانێکی ڕۆژئاوا: پارتی مێژووییەکی سەربەرزی ھەیە

ھەولێر-KDP.info- سیاسەتڤانێکی دیاری ڕۆژئاوایی کوردستان گوتی، دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان گرنگییەکی گەورەی ھەیە، ھاوکات دەڵێ، مێژووی ئەم پارتییە خەبات و تیکۆشان و فیداکارییە لە پێناو گەلی کورد دا بە ڕابەرایەتی بارزانی نەمر.
سولەیمان ئۆسۆ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەم پارتە لە سەرەتایی دامەزراندنییەوە پشتیوانی گەلی کوردی کردووە لە ھەر چوار پارچەی کوردستان و مێژووی ئەم پارتە سەربەرزییە، چونکە بناغەی ئەم پارتە بارزانی نەمر دایناوە و سەرۆک مەسعوود بارزانی ئێستا ڕابەرایەتی دەکات و ھەموو ژیانی خۆیان لە پێناو مافەکانی گەلی کورد تەرخان کردووە".
ناوبراو گوتیشی: "ئێستا مەترسی گەورە لە سەر کوردان ھەیە و بە ھەبوونی پارتی و سەرۆک بارزانی یەکڕیزی لایەنە کوردییەکان پێکبھێنرێت و دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەپارێزرێت".
"لە ڕێگای پارتیەوە گەلی کورد ھەنگاوی گەورەی لە جیھان داناوە، بە ھەبوونی پارتی ھەموو گەلی کورد لە پارچەکانی دیکەی کوردستان سەربڵندە و پارتی پشتیوانیانە".
کــــاروان بـــاعەدری




