٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شێخ مانع حمێدی دەهام دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ چوارشەممە 8/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شێخ مانع حمێدی دەهام ئەلهادی سەرۆک هۆزی شەممەڕ کرد.

لە دیدارەکەدا کە شێخ حەمموود حمێدی دەهام ئەلهادی ئامادەی بوو ، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هۆزی شەممەڕ و گەلی کورد کرا و جەخت لە پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە و پتەوکردنی دۆستایەتی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی ناوچە کرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار