بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و ئەنجامی سەردانەکەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا تایبەت بە گەڵاڵەکردنی پرۆژە یاسای نەوت و غازی فیدراڵی تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی ئابی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.
لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی سەردانەکەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا تایبەت بە گەڵاڵەکردنی پرۆژە یاسای نەوت و غازی فیدراڵی دەخرێتەڕوو.
لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا ڕەشنووسی پەیڕەوی (سندوقی چاودێری و شیاندنی کەسانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان) لەبەر ڕۆشنایی یاسای ژمارە (22)ی ساڵی 2011، دەخرێتەڕوو.




