د.كاروان و د.ناسیح: ده‌ست خۆشی له هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین به ئاراسته‌ی خزمه‌تی ده‌ڤه‌ری خورماڵ و به‌قه‌زاكردنی

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له كوردستان ده‌ست خۆشی له بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كات بۆ به‌قه‌زابوونی خورماڵ، مامۆستایه‌كی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ست خۆشی له‌سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كات بۆ بڕیاری به‌قه‌زاكردنی ناحیه‌ی خورماڵ و داواش ده‌كات هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به ئاراسته‌ی خزمه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه زیاتر بێت.
د.كاروان سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: بڕیاری به‌قه‌زابوونی خورماڵ هه‌نگاوێكی گرنگ و كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاوه‌دانی و گه‌شانه‌وه‌ی ناوچه‌كه، زۆر سوپاس بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌رێز مه‌سروور بارزانی بۆ بڕیاری به‌قه‌زابوونی خورماڵ له گشت ده‌ڤه‌ره‌كه پیرۆزبێت، خورماڵ شارێكی دێرینە و هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كی گرنگە و مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری و هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی بووه، سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ ئاوه‌دانی و گه‌شانه‌وه‌ی ناوچه‌كه، ئێمه‌ش وه‌ك خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره سوپاسی كاك مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و بڕیاره.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بەقەزاکردنی خورماڵ لەلایەن جەنابی سەرۆکوەزیران، کاک مەسروور بارزانییەوە جگە لەوەی داواکاری خەڵکی ناوچەکەیە، هاوکات دەستی ئاوەدانی و بایەخدانی جەنابیان و کابینەی نۆیە بۆ ناوچەکەمان، بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی خەباتکار، ماندوو و شایستەی دەڤەرەکەمان دەکەم.
هاوكات د.ناسیح حه‌بیب ئه‌سكه‌نده‌ر، مامۆستای زانكۆی هه‌ڵه‌بجه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "خورماڵ ناوێکی گەشاوەی مێژووی دێرینی کوردستان و قەڵایەکی بەهێزی میرنشینە کوردییەکان بووە، لەڕووی ڕۆشنبیرییەوە پێشەنگی پێبڕاوە و لە ناوەڕاستەکانی سەدەی ڕابردوودا شوێنی دەرچوونی ڕۆژنامەی خورماڵ بووە، لەڕووی جوگرافییەوە جگە لە ناوەندی شارۆچکەکە نزیکەی ٥٠ گوند لەخۆ دەگرێت، سنوورەکەی بە تەنیشت سیدسادقدا هەتا ناڵپارێز درێژدەبێتەوە و پانتایی دەشتی شارەزوور لەخۆدەگرێت، بۆیه بە قەزابوونی خورماڵ گوڕوتینێکی زیاتر بە ناوچەکە بەگشتی دەدات و هەنگاوێکی باش هەڵەبجەش دەباتە پێشەوە.
گوتیشی: هیوادارین هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی ئه‌م ده‌ڤه‌ره خێراتر بكرێن و ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت هۆکارێکی باشی گەشانەوە و بەرەوپێشچوونی ئیداری و ئاوەدانی ناوچەکە و پارێزگای هەڵەبجەش دەبێت، وێڕای پیرۆزبایی لە دانیشتوانی خورماڵ ، دەستخۆشی لە ڕێزدار سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەرکەس و ڕێکخراو و لایەنێکی تر دەکەم کە هۆکاری سەرخستنی ئەم کارە مێژووییە بووە.
هیوادارم لە داهاتوودا کاری باشی بۆ بکرێت و ببێتە قەزایەکی نموونەیی.




