پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 40ـەمین ساڵیادی ئەنفالکردنی هەشت هەزار بارزانیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ "له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان به دۆخێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، جه‌خت له یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌ییى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، كه تاكه ڕێگه‌ى سه‌فرازى و سه‌ركه‌وتنمانه".
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه، یادى چل ساڵه‌ى ئه‌نفالكردن و بێسه‌روشوێنكردنى هه‌شت هه‌زار مێرمنداڵ و گه‌نج و پیاو و پیرى بارزانى ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆتاییى ته‌ممووز تا ناوه‌ڕاستى ئابى 1983 له كۆمه‌ڵگه زۆرملێكاندا، بوونه قوربانیى تاوانێكى دڕندانه و هه‌ڵمه‌تێكى ڕه‌شبگیریى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عێراق و ئیتر هه‌رگیز نه‌گه‌ڕانه‌وه.
به هه‌زاران خێزانى بارزانیى بێ ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگه‌كانى قوشته‌په و به‌حركه و هه‌ریر و سۆران و چه‌ند شوێنێكى دیكه، بێ باوك و برا و به هه‌زاران خانمى ڕووسوورى بارزانى، بێ مێرد مانه‌وه و ناچار بوون به ته‌نیا ڕووبه‌ڕووى چاره‌نووسێكى نادیارى سه‌خت ببنه‌وه و به‌رگه‌ى ده‌یان ده‌رده‌سه‌رى و نه‌هامه‌تى بگرن و بمێننه‌وه.
ئه‌وان بۆ منداڵه‌كانیان بوون به باوك، بۆ په‌یداكردنى بژێوى ژیان و په‌روه‌رده‌كردنیان، ئازار و سه‌ختى و ناخۆشیى زۆریان كێشا. به‌رگه‌ى نه‌بوونى و هه‌ژارى و بێكه‌سییان گرت و به گیانێكى ئاڵنگارییانه‌ى به‌رزه‌وه، ڕووبه‌ڕووى ژیان بوونه‌وه و لێهاتووانه نه‌وه‌یه‌كى نیشتمانپه‌روه‌ر و وڵاتپارێزیان په‌روه‌رده كرد. ده‌ستى یه‌ك به یه‌كى ئه‌و دایكه میهره‌بان و دڵسۆزانه ماچ ده‌كه‌م.
ئه‌نفالكردنى بارزانی‌یان وه‌ك هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان كران، نه‌ك هه‌ر هێز و تینى گه‌له‌كه‌مانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و دیكتاتۆرى خاو نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو گیانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ئیراده‌ى سه‌ركه‌وتن و ئازادى، لاى ته‌واوى گه‌لى كوردستان به‌گوڕتر كرده‌وه و به بڕوایه‌كى پته‌وتره‌وه به‌رده‌وامى به تێكۆشان دا.
له‌م یاده‌دا سڵاو و دروود بۆ قوربانییانى ئه‌نفال و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان ده‌نێرین و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پاكیاندا داده‌نوێنین. سڵاو و سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌و جوامێرانه‌ى له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى، له هه‌ریر و باتاس و سۆران و له هه‌ر كوێ بوون، یارمه‌تیى خێزان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانى بارزانی‌یان دا و په‌نایان دان.
هه‌ر له‌م یاده و له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان به دۆخێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، جه‌خت له یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌ییى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه تاكه ڕێگه‌ى سه‌فرازى و سه‌ركه‌وتنمانه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان




