سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری پێشووی رۆشنبیریی دهۆک دەکات

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌یووب ڕه‌مه‌زان به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى له دهۆك، بۆ كۆچى دواییى (میره‌ڤان)ى جوانه‌مه‌رگى كوڕى، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵى خۆى ئاراسته‌ى به‌ڕێزیان و خانه‌واده و كه‌سوكاریان كرد و هاوسۆزى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى جوانه‌مه‌رگ به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به دایك‌وباوك و خانه‌واده و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت. لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ئه‌یووب ڕه‌مه‌زان سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یانى بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شیى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.




