٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێمن هەورامی بەنوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی سەردانی کونسوڵی ئیماراتی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ سەعید بن زاید ئالنەھیانی برای سەرۆکی ئیمارات، هێمن هەورامی، بەنوێنەراتی سەرۆک بارزانی سەردانی کونسوڵی ئیماراتی کرد بۆ گەیاندنی پەیامی پرسەو سەرەخۆشی.

ئەمڕۆ پێنچ شەممە، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعوود بارزانی، سەردانی کونسوڵی ئیماراتی کرد لە شاری ھەولێر بۆ گەیاندنی نامە و پەیام و پرسەو سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بۆ شێخ محمد بن زاید ئالنەھیان سەرۆکی ئیمارات بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ سەعید بن زاید ئالنەھیانی برای سەرۆکی ئیمارات.

هەواڵی پەیوەندیدار