٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پڕۆژەی بەدیلی تونێلی دەربەندیخان دەستی پێکرد"

سەرچاوە: KDP.info

دەربەندیخان - KDP.info - حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گرنگیدانی بەردەوامی بە دروستکردنی ڕێگای نوێ و چاکسازی لە ڕێگا سەرەکییەکان، لە قەزای دەربەندیخان و کەلار بە دەیان ملیار پڕۆژەی ڕێگاوبان جێبەجێ دەکرێن و تێیاندا دەستکراوە بەکارکردن

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ڕێگای (زەرەڕەش ناوتاقان بۆ وارماوە) دەستی پێکرد، بودجەکەی 7 ملیار و چوارسەد و چوار ملیۆن دینارە، درێژییەکەی 22 کیلۆ مەترە، دەمانەوێت لەو کاتەی بۆی داندراوە تەواو بکرێت.

دانا عەبدولکەریم گوتی: پڕۆژەیەکی گرنگە و وەک بەدیلی ڕێگای تونێلی دەربەندیخان، هەم هاووڵاتییان دەتوانن هاتوچۆی پێدابکەن هەم کارئاسانی بۆ هاتوچۆی بارهەڵگرەکان دەکات.

عەبدولکەریم زیاتر وتی: پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگا بەستەرەوەکانی شەقامەکانی ناو قەزای دەربەندیخانییشمان هەیە، بووجەکەی 400 ملیۆن دینارە و ئێستا کاری تێدا دەکرێت.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستانوتیشی:  لە ڕێگای (کەلار _دەربەندیخان) بەشێوەیەکی زۆرباش کار دەکرێت، چوارساڵ لەمەوپێش تەنیا %15 جێبەجێ کرابوو ئێستا % 60 ی کارەکانی تەواو بووە، زیاتر لە 76 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە، تا مانگی 10ی ساڵی 2024 تەواو دەبێت.

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار