٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"نووسراوی پڕۆژەی دروستکردنی سێ دەریاچە لەشاری ھەولێر ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە"

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای ھەولێر ئاشکرایکرد، پڕۆژەی دروستکردنی سێ دەریاچە لە شاری ھەولێر کاری لەسەر دەکرێت، پڕۆژەکە ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بۆ پێداچوونەوە و بڕیار لەسەردان.

ڕێبوار کاکەیی، بەڕێوەبەری ئاودێری ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ساڵانی ڕابردوو پلانێک ھەبوو سێ دەریاچە لە شاری ھەولێر دروست بکرێن، ئێستاش پڕۆژەکە بەردەستە و پێیدا دەچینەوە بۆ جێبەجێکردن، چونکە پڕۆژەکە پێویستی بە پارەیەکی زۆر ھەیە و ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە تا بڕیاری لەسەر بدرێت و وەزارەتی دارایی و ئابووریش پارەی پێویست بۆ جێبەجێکردنی خەرج بکات.

بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای ھەولێر گوتیشی: پڕۆژەکە سێ دەریاچەی گەورە لە خۆ دەگرێت و بڕیارە ئاوی لە زێی گەورە یانیش لە بەستۆڕە بۆ دابین بکرێت، جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ھەولێر.

ڕێبوار کاکەیی ڕوونی کردەوە: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە زیاتر لە ٢٠ پۆندی دیکە لە سنووری ھەولێر جێبەجێ بکرێن و لەوانەش ٢١ پۆند بڕیاریان بۆ دەرچووە، حەوت پۆندی دیکەش پەسەندکراون و دەچنە بواری جێ بەجێکردن.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار