پیشنیارێكی نوێی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌خرێته ڕوو

ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان كۆتایی هاتووه و بڕیاره مانگی 8ی ئه‌مساڵ دادگای فیدڕالی عێراق بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان بدات، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت: پێمان باشه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانیش بكرێت.
سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان له دادگای فیدڕالی تۆمار كراوه، سەبارەت به‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردنیان ته‌واو بووه و پێویسته چیتر به‌و ناو و ئه‌ندامانه‌وه كۆبوونه‌وه نه‌كرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان چاوه‌ڕوان بكه‌ن تا بڕیاری دادگای فیدڕالی ده‌رده‌چێت. به‌پێی هه‌موو پێشبینیه‌كان دادگای فیدڕالی سێ بژارده‌ی له‌به‌ر ده‌سته، یان ئه‌وه‌تا ئه‌م ئه‌نجوومه‌نانە درێژه به‌كاره‌كانی خۆیان بدەن تا كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، یان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان و ڕاگرتنی كاره‌كانیان، یان سنوورداركردنی كاره‌كانیان تا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان.
عێراقیش سەبارەت بە هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، بڕیاره لە (18ی کانونی یەکەمی 2023) بۆ چوارەم جار هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە (15) پارێزگای عێراق بە کەرکوکیشەوە بەڕێوەبچێت.
بەڵام لە (24ی 6ی 2018)ەوە كۆتایی بە ماوەی یاسایی كاری ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هاتووە، ئێستاش نزیک دەبینەوە لە (5) ساڵ لە بەسەرچوونی وادەی یاسایی کارکردنی ئەو ئەنجوومەنانە، بەڵام هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار باس لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێم ناکات.
له كوردستان تا ئێستا دوو خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كراوه، ئیستا ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر كۆتایی ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان تێپەڕیوە، بەپێی یاسا دوای كۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی، ئەنجوومەنەكان دەتوانن (90) ڕۆژی تر لەسەر كارەكانیان بەردەوام بن، ئەو ماوەیەش لە (24ی 9ی 2018) کۆتایی هات. واتە ئێستا نزیک دەبینەوە لە (5) ساڵ ڕەتبوون بەسەر وادەی بەسەرچوونی یاسایی کارکردنی ئەو ئەنجوومەنانە.
كه‌نعان خه‌یلانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سكاڵایه‌ك كراوه له دادگای فیدڕالی له‌وه‌ی خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان به‌سه‌ر چووه، بۆ ڕاگرتنی ئیش و كاره‌كانیان و هه‌ڵبژاردن ده‌بێت دادگا بڕیار له‌سه‌ر كاره‌كانیان بدات، دادگاش له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه دانیشتووه و بڕیاره 6ی 8 بڕیاری لەسەر بده‌ن ئایا ئه‌م ئه‌نجوومه‌نانه سڕده‌كرێن یان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه یان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ڵبژاردنه‌كان دەکرێن، بۆیه ڕه‌نگه كۆمه‌ڵێك پێشنیار له‌ناو خۆیاندا شەنوکەو بكه‌ن، كامه‌یان به‌به‌رژه‌وه‌ندی ببینن یان بە قانوونی ببینن بڕیار لەوە ده‌ده‌ن.
خەیلانی گوتیشی: ڕه‌نگه یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه بێت كه دوای بخه‌ن بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌رچه‌نده تێناگه‌ین بۆچی باسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ناكرێت. چونكه 4 جاره سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر نووسراو ده‌كات بۆ په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه هه‌ڵبژاردن بكرێت، به‌هه‌مان شێوه له سلێمانیشه‌وه نووسراو و پیشنیار کراوه.
بریاره‌كه ئێستا له‌ده‌ست دادگای فیدڕالییه، له‌باره‌ی ئه‌و پرسیارەی ئایا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان كه‌ی ده‌كرێت؟ جارێ دیار نییه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ی دەكرێت، بۆیه بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش به‌هه‌مان شێوه، بۆیه هه‌ركاتێك وادەی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیار كرا ئه‌وسا ده‌توانرێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانیش دیار بكرێت چونكه یه‌ك خه‌رجی و یه‌ك بڕیاره، به‌ڵام ئه‌مه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر دەده‌ن.
کەنعان خەیلانی ڕایشیگه‌یاند: باشترین بژارده به‌لامانه‌وه ئه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان کاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش دیار بكرێت، چونكه نوێنه‌ری تۆ له‌كوێ دیار ده‌كرێت؟ له دامه‌زاروه‌ی شه‌رعی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانه‌وه، بۆنمونه له 2014 دا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژاردنی بۆ كراوه، خه‌ڵك بۆ 4 ساڵ متمانه‌ی به من داوه نوێنه‌رایه‌تی بكه‌م، هیچ كه‌سێك ناكرێت حه‌ق به‌خۆی بدات ته‌مه‌نی ئه‌و دامه‌زاروانه درێژبكاتەوە یان كورتبكاته‌وه، چونكه نه‌وه‌یه‌كی نوێ هاتووه، 4 له‌دایك بوونی نوێ هاتووه مافی بڕیاریان هه‌یه، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان له‌و دۆخە ده‌ربچێت كه ره‌نگه تووشی لێكه‌وته‌ی قانوونیمان بكات، باشترین شت ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان بەڕێوە بچێت.
هاوكات به‌رزان محه‌مه‌د ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆران له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن له‌دوای 6ی8ی ئه‌مساڵه‌وه هه‌ڵوه‌شێنه‌وه، چونكه لە دادگای فیدڕالییەوە سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه، ئێستا 5 ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا تێپەڕیوە و كۆتاییان هاتووه، هه‌رچه‌نده له په‌رله‌مان یاساكه‌ی هه‌مواركرایه‌وه و له هه‌مواره‌كه‌دا هاتووە: "ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه به‌رده‌وام ده‌بێت تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاكان" به‌ڵام ئه‌مه بڕیاری له‌سه‌ر نه‌درا و هه‌موار له په‌رله‌مان تێنەپەڕی.
گوتیشی: ئێمه به‌پێی یاسای ژماره 3 ئه‌نجوومه‌ن بەڕێوە ده‌به‌ین، به‌ڵام ئێستا ماوه‌یان به‌سه‌ر چووه و له ڕووی یاساییه‌وه كه‌وتوینه‌ته بۆشایی یاساییه‌وه، به‌پێی بڕیاری دادگای فیدڕالی ده‌بێت ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دیار بكرێت له ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نانه.
له ساڵی 2014 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان هەڵبژاردن له هه‌رسێ پارێزگای سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی هه‌ڵبژاردنه‌كه پارتی دیموكراتی كوردستان بووه هێزی یه‌كه‌م و زۆرترین كورسی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هێنا.
بەپێی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2023ی هەمواری سێیەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگا و قەزاکان _ ژمارە (12)ی ساڵی 2018، ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە ژمارەیان (15) پارێزگایە جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان. هیچ پارێزگایەک نابێت کورسییەکانی لە (12) کورسی کەمتربێت و هەر پارێزگایەک ژمارەی دانیشتوانی بۆ هەر کوردسییەک زیاتر بوو لە (200 هەزار) کەس کورسییەکانی بۆ زیاد دەکرێت لەسەر بنەمای ئاماری ساڵی (2019)ی وەزارەتی پلاندانی عێراق، کۆی ژمارەی ئەندامانیش (275) ئەندامە، وەک پابەندبوون بە دەستووری هەمیشەیی عێراق ڕێژەی (25%)ی کورسییەکان بۆ کۆتای ئافرەتان دەستەبەرکراوە، سەرەڕای دیاریکردنی کورسی کۆتای پێکهاتەکان




