ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى هاریكاریى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانیا

ئه‌ڵمانیا-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وه‌زیرى هاریكاریى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانیا کۆبووەوە و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و چەندین بابەتی دیکە تاوتوێ کران.
پاش ئه‌وه‌ى به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته ئه‌ڵمانیا به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ـی 06ـی 2023 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌رلین له‌گه‌ڵ سڤینیا شوولتز وه‌زیرى هاریكاریى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستووەتەڕوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌که‌دا كە باڵیۆزی عێراق لە بەرلین ئامادە بوو، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هاریكاریى هاوبه‌شى هه‌ردوولا له بواره جیاكاندا، دۆخى شه‌نگال و ئێزدییان و ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق، تاوتوێ كران.
ڕاشیگەیاند: نێچیرڤان بارزانى سوپاسى پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى ئه‌ڵمانیاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و خۆشحاڵیى خۆى به ڕێككه‌وتنه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى نێوان ئه‌ڵمانیا و عێراق ده‌ربڕى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى دووپات كرده‌وه بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەر لەبارەی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەش دا "سڤینیا شوولتز، به‌رده‌وامیى پشتگیرى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاریكارى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕی به‌تایبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه پێویستن وه‌ک وه‌به‌رهێنان و مه‌شق و ڕاهێنان له بواره جیاکاندا و فره‌چه‌شنکردنی ئابووری به شێوه‌یه‌ک یارمه‌تیده‌ر و هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ ڕێکاره‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی گۆڕانی که‌شوهه‌وا له عێراق و هه‌رێمی کوردستان."




